زاری كرمانجی-خەلیفان
لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دەستكرا بە چاكردنەوەی رێگای گوندی مەلەكان و راماڵینی بەردوو خۆڵی سەر رێگاكە.
لای خۆیەوە مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان، بەزاری كرمانجی گووت: ” پڕۆژەیەكی وانیە ئەو كارەی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، تەنها لابردنی ئاستەنگەكانی سەر رێگا بووە وەك راماڵینی بەردوو خۆڵ لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتییاندا.
گووتیشی ” لەبەرنامەماندا هەیە لە داهاتوو پڕۆژەی چاككردن و قیرتاو كردن بۆ رێگای گوندی مەلەكان و گوندەكانی دیكەی سنوورەكە ئەنجام بدەین.