زاری كرمانجی- سۆران:
پڕۆژەی پریپەید بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا له ههرێمی كوردستان فراوان دەکرێت.
ئهمڕۆ پێنج شهممە 22ی6ی2023″ وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد، کە بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و سۆران و زاخۆ و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵ و لیژنەی پێوەری زیرەک ئامادەی بوون.
وهزارهت ئاماژهی بهوهشكردووه” لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی کارەبا و سەرکەوتنی دەستپێکردنی سیستەمی پریپەید کرا، کە لە ڕووی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کەمکردنەوەی لۆد و چارەسەری گرفتی دووکەڵ و دەنگی مۆلیدە و پیسبوونی ژینگە و کۆتایهاتنی زێدەڕۆیی کاریگەریی گرنگی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە تەواوی دەسەڵات درایە بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان، تاوەکوو بە پێی خشتەیەکی زەمەنی بۆ سەرجەم کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی High cost جێبەجێ بکرێت”.