زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كاربای سۆران دیاری كرد.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-6-2023، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەك بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای ئیدارەی سۆران دیاریكرام”.
گووتیشی ” هەرچەندە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران گشتی بوو، بەڵام تازە فەرمانم بۆ دەرچووە كە وەك بەڕێوەبەری گشتی دەست بەكاربم.