بەشی پۆلیسی رواندز هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە ئەگەر چەكیان لایە و تۆماریان نەكردووە، سەردانی بەشی پۆلیسی رواندز بكەن بۆ تۆمار كردنی چەكەكانیان.
بەرپرسی راگەیاندنی بەشی پۆلیسی رواندز رایگەیاند “
هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی هەیە و تۆمارنەکراوە، تکایە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت بکەن، کە لە سنوری قەزای رواندز لە ( بنکەی پۆلیسی رواندز ) تۆمار دەکرێت وە لە کاتی سەردانکردن دەتوانیت تەنها ژمارەی چەکەکانتان بێنن. وە دواین رێکەوت بۆ تۆمارکردن ٢٠٢٣/٧/٢١ دوای ئەم رێکەوتە هەرکەسێک چەکی لابێت بە قاچاغ ئەژمار دەکرێت و ڕووبەرووی یاسا دەکرێتەوەو سزایی بەندکردن و پێبژاردنی بەسەر دا دەچەسپێت ، دەست بەسەر چەکەکەش دەگیرێت ، ئەمەش بە پێی ماددەی (١٥) ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢. “.
زیاتر روونیكردەوە ” دەستخۆشی لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە لە ماوەی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو چەکەکانیان تۆمارکردووە”.