موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
سبەی پێنجشەممە، لەژێر دروشمی نوێ بونەوە و بەردەوامی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، چوارەمین کۆنفراسی خۆی دەبەستێت.
سەرکەوت جەمال سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە، لە ژێر چاودێری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هۆبەی کۆمەڵەکان، لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی سیدەکان، سەنتەرەکەمان لە ڕێوڕەسمێکدا هەڵدەستێ بە بەستنی چوارەمین کۆنفڕاس و هەڵبژاردنی ستافێکی نوێ .
زیاتر گووتی:” سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان نزیکەی 100 ئەندامی هەیە، بە هەڵبژاردن و بەشێوەیەکی ئازاد و دیموکراسیانە ئەندامان دەنگ بەو کەسانه دەدەن کە خۆیان هەڵدەبژێرن.
گووتیشی:” هەر ئەندامێک ئەگەر ئارەزووی هەیە ببێتە سەرۆک یا دەستەی کارگێڕی سنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، دەتوانێ خۆی هەڵبژێرێت و کەس ڕێگری ناکات”.
لەلایەکی دیکەوە، هەر سبەی پێنجشەممە، سەنتەری ڕۆشنبیری خانمانی سیدەکانیش سێیەمین کۆنفڕاسی خۆیان بە بەشداری چەندین خانم دەبەستن، لە ڕێوڕەسمێکدا دەستەیەکی نوێ بۆ سەنتەری خانمانی سیدەکان هەڵدەبژێردرێت”.