زاری كرمانجی- سۆران:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، لە 27ـی حوزەیران تاوەکو ١ــی تەمووز پشووی فەرمی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە (21ــی حوزەیرانی 2023)، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە ،لە 27ـی حوزەیران تاوەکو ١ــی تەمووز پشووی فەرمی راگەیاند.
ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بە گوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.
رۆژی یەکشەممە دووی تەممووزی 2023، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
رۆژی (18ـی حوزەیرانی 2023)، سعوودیە بە فەرمی رۆژی چوارشەممە (28ـی حوزەیرانی 2023)ـی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دیاریکرد کە هەرێمی کوردستان و دیوانی وەقفی سوننیش دەگرێتەوە و دواتریش نووسینگەی سیستانی، مەرجعی باڵای شیعەکان لە عێراق رۆژی پێنجشەممە (29ـی حوزەیرانی 2023)ـی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد.