جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی نووسینگەی هەرێمی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان ( UNDP) بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان .
ئەمڕۆ چوارشەم 21 حوزەیران، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، ”عەبدوڵڵا ئەلدەرداری جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی نووسینگەی هەرێمی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان ( UNDP) بە یاوەری شاندێک لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان .
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، بڕیارە شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندان دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.