پشتیوان کەریم- سۆران:
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، لە سنووری ئیدارەی سۆران پتر لە هەزار و 100 شوێنی شوێنەواری تۆمارکراوه، له پێناو پاراستن و مانهوهى ئهو شوێنەوارانه كابينهى نۆيهمى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پلان و بهرنامهى تايبهتى خۆى ههيه، لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەم زۆر گرنگی بە ناوچە شوێنەواری و گەشتیارییەکان دەدرێت، دواین هەوڵی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بۆ ئامادەکردنی ماستەر پلانی گەشتیاری سنووری ئیدارەی سۆران لەگەڵ شاندێک بیانی لە سەر هێڵن بۆ ئامادەکردنی ئەو ماستەر پلانە گرنگی تایبەتیشی دەبێت بۆ ناوچە شوێنەوارییەکان، بەو پێیەی گەشتیار پێش ئەوەی سەر دانی ناوچە گەشتیارییەکان بکات ناوچە شوێنەوارەکانیش بەسەر دەکاتەوە، هەڵگورد شێخ نەجیب هەوڵی بەردەمیان ئەوەیە کە دەستکاری ئەو شوێنانە نەکرێن وەک خۆیان بپارێزن.
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سۆران، دەشڵێت:” بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواریش بەردەوام ئاگاداری و ڕێنمایی بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەستکاری ناوچەکان نەکرێت، هاوکات دەست بردن بۆ سامانی گشتی سزای یاسایی لەسەرە بە پێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە دەکرێت کە بیانەوێت ناوچە شوێنەوارییەکان بشێوێنن، ئیدارەی سۆرانیش وەک تەواوی کار و بەرنامەکانی دیکە پلانی بۆ بواری شوێنەواریش هەیە بۆ دانانی بودجە بۆ پاراستنی ناوچە شوێنەوارەکان و دروستکردنی مۆزەخانە ئەم هەوڵەش لە داهاتوو دەبینرێت :”