نوسینی : کرێکار قادر ڕوستایی
حیجامە (کەڵەشاخ) گرتن لە وەرزی گەرما لە هاوین زۆر بەسودە، چونکە لەم وەرزەدا خوێن لە لەشی مرۆڤدا شل دەبێتەوە، ئەوخوێنە بێ سود و قەتیسماوە، لەکارکەوتووە باش دەنیشێت لە دەرەوەی لەشی مرۆڤدا، بە کەڵەشاخ گرتن لەشی مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لە ئێش و ئازارو ژان.
شیکارییەکی زانستی و پزیشکی هەڵسەنگاندنێک، ئایا کەڵەشاخ لەوەرزی هاوین سوودی خۆی دەبێ؟
وەرزی گەرما (هاوین) کاتێکی زۆر باشە بۆ ئەنجامدانی کەڵەشاخ، چونکە خانە لەکارکەوتووەکانی خوێن (خڕۆکە سور و سپییە لەکارکەوتوەکان) هەرچی خوێن و ماددە ژەهراوییەکانە کە لەش شیکردۆتەوە، لە ڕێگای موولوولەکانی خوێنەوە ناردوویەتی بۆ دەرەوەی لەش، لەژێر پێست خوێنەکە ڕاوەستاوە، قەتیسماوە بێ کەڵک و بێ سوودە، بۆیە بەڕێگای ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەش ڕزگاری دەبێت لەو خوێنە بێ سوودە لەوەرزی گەرمادا.
خــوێن و ماددە تواوە ژەهراوییەکانی کە لەدەرەوەی لەش لەژێر پێست کۆدەبنەوە بار قورسیەکی زۆر دروستدەکەن لەسەر جەستەی مرۆڤ بەگشتی، بۆیە بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ خوێنە قەتیسماوەکە دێتەدەرەوە، لەش هێزی بەرگری بۆ دەگەڕێتەوە، خانەکان چالاکتردەبن توانایەکی باش و سودێکی یەکجار زۆری دەبێت بەگشتی بۆ مرۆڤ.
توانای بەرگری لەش زیاد دەکات، خانەی نوێ لەدایک دەبێت و خانە کۆنەکانیش(بێ سود و لەکارکەوتوەکان) بەڕێگای کەڵەشاخ دێنە دەرەوە.
هەربۆیە کەڵەشاخ پارێزەرێکی زۆر باشە، خانەکانی خوێن لە نوێوەوە دەستدەکەنەوە بە کاروچالاکی خۆیان و لەش لە ئازار و ئێش و ژان ڕزگاری دەبێت.