شەهلا ڕەشید- سۆران :
پلازما ئاماژەیە بۆ چارەسەركردنی ڕاستەوخۆی خانەكانی مرۆڤ، تێكەڵەیەك لە ماددە چالاكە جیاوازەكان و كۆمەڵێك كاریگەری ئەرێنی بەرفراوان لەسەر نەخۆشییە جیاوازەكان بەتایبەت نەخۆشییەكانی پێست، هەروەها پلازما لە بواری پزیشكیدا لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجڕاكێشتر بووە و خەڵكێكی زۆر ئەنجامی دەدەن بۆ ڕوخساریان.
لای خۆیەوە د. ڕزگار عزت خان، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لە وەرزی هاویندا پلازما سوودی هەیە بۆ ڕوخسار، بەڵام پێویستە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ ئەنجام بدرێت، لە چونكە وەرزی هاوینان پێست زۆر هەستیارە ئەگەر بە شێوازێكی هەڵە بەكار بهێنرێت دەبێتە هۆی زیادبوونی پەڵە لەسەر ڕوخسار و زیاتر تێكچوونی، هەر كاركردنێك لەسەر پێست ئەگەر بە دەرزی بوو پێویستە پزیشكی پسپۆڕ ئەنجامی بدات، ئەگەر كەسێكی شارەزا نەبێت لەوانەیە ببێتە هۆی شێواندنی ڕوخسار.
گووتیشی” پێویستە لە وەرزی گەرمادا، كرێمی شێدار بۆ پێستی ڕوخسار بەكار بهێنن، بە ئاوی سارد بی شوون، دوور بكەونەوە لە خواردنەوە كحولیی و گازییەكان چونكە شەكرێكی زۆریان تێدایە و چەوری و وشكی پێست زیاد دەكەن، بۆیە وا باشترە لەبری ئەمانە ئاو زیاتر بخۆنەوە، خۆپاراستن لە خۆر و بەكارهێنانی دژە خۆر، خواردنە بەسوودەكانی وەك گێزەر، سپێناخ، ماسی، كاڵەك، شووتی و خەیار، …هتد، هەروەها ئەو خۆراكانەی كە دژە ئۆكسید و ڤیتامین A یان تێدایە.