بەرێوەبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی سۆران، لە رێگەی بەشی ڕاگەیاندنییەوە چەندین رێنمایی دەخاتڕوو بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە پێناو دوور كەوتنەوە لە مەترسییەكانی پەتای خوێنبەربوون بیگرنەبەر.
ئەو رێنماییانەی خواڕەوە بۆ خۆ پارێزی لە پەتای خوێن بەربوون بە پەسند زانرا
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕ خانانەدا بێت كە ڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.
2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و كەوڵكردن، یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەموچاو) پێویستە لەبەربكرێن.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەكە (قەساب) و نابێت هاوكاری بكەن لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستكێش مامەڵە كردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچە پارچە بكە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەكردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنان.
7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕونكراوە.
8- باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەل بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (٤ – ٨) پلەی سەدی هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون .
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێروی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەری نەبڕیت بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوین بەربوون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەكانی كە لەسەر ئاژەڵەكان دەژین، بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەكەوە دەگوازرێتەوە.