پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ هەرمسقالێک بڕی پێنج بۆ حەفت هەزار دینار رووی لە دابەزینکردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1933 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن. نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 465 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 426هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 407 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 349 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.