شەهلا رەشید- سۆران
دوای ئەوەی بنكەی نیشنگەی سۆران كراوەتە نووسینگە، كارئاسانی دەكرێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی بیانی كە لە سنووری ئیداری سۆران نیشتەجێن.
عەقید عومەر سدیق، بەڕێوەبەری نووسینگەی نشینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بنكەی نشینگەكەمان ئێستا گۆڕدراوە بووهتە نووسینگە، بەمەش ئەوانەی كە بیانین و لێرە هاوسەرگیریان كردووە، پێشتر كارتەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێر نوێ دەكرانەوە، بەڵام لە ئێستادا لێرە نوێ دەكرێنەوە، ئەمەش بووەتە كار ئاسانی بۆ ئەوانەی لە سنووری ئیدارەیی سۆران نیشتەجێن”.
گووتیشی” پێشتر هەموو ساڵ بۆ نوێ كردنەوەی نیشنگە پێویست بوو سەردانی شاری هەولێر بكەن، تایبەت ئەوانەی كە لێرە هاوسەرگیریان كردووە، بەڵام ئێستا هەر لە سۆران بۆیان نوێ دەكرێتەوە، هەروەها ئەو بیانیانەی بۆ كاركردن سەردانی ئیدارەی سۆران دەكەن، سەرەتا مامەڵەكان لای ئێمە ئەنجام دەدەن، دواتر بۆ وەرگرتنی كارتەكە دەبێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نیشنگەی هەولێر بكەن، پاش ئەمە ساڵانە نوێ كردنەوە لای ئێمە دەبێت”.
ئاشكراشی دەكات ” وەرگرتنی كارتی نیشنگە ماوەكەی یەك تا سێ ساڵ دەبیت، ئەمەش بەگوێرەی پاسپۆرتی ئەو كەسەیە ئایا ماوەكەی بەسەرچووە یان نا.