١٨ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی پیرۆزبێت
بەناوی ڕاگرایەتی و ستافی ئەنجومەنی کولێژی تەکنیکی سۆران ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی پیرۆز دەکەین.
بەبۆنەی ١٨ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، بەناوی ڕاگر و مامۆستایان و قوتابییانی کولێژەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کارمەندانی ئەو دەزگایە دەکەین.
دەزگای زاری کرمانجی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیاندنی پەیامی میدیایی بە شێوەیەکی دروست بە سەرجەم چین و توێژەکان، لە روانگەی گرنگیدان بە لایەنی پەروەردە و خوێندنی باڵا خزمەتێکی بەرچاوی بەو بوارە کردووە و هەردەم بەدواداچوونەکانی جێگەی بایەخ بووە، دەخوازین بەردەوام بن لە کاری میدیایی و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
دەزگای زاری کرمانجی لە ساڵی 2005 تا ئێستا خزمەتێکی بەرچاوی بە دەڤەرەکەمان کردووە، ستافە ماندوونەناس و چالاکەکەی لەگەڵ قەیرانە ئابووریەکانیشدا لە خزمەتکردن نەوەستاون، ئەمەش نیشانەی وەفاداری و خەمخۆریتان بووە بۆ دەزگاکە.
دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی
پاکستان محەمەدئەمین یوسف
ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران