زاری كرمانجی-رواندز
قائیمقامی قەزای رواندز و بەیاوەری سەرۆكی شارەوانی، بەدواداچوون بۆ زێدڕۆییەكانی تەنیشتە شەقامەكانی سەنتەری قەزای ڕواندز دەكات.
ئەحمەد قادر حەمەدەمین، قائیمقامی قەزای رواندز، بەزاری كرمانجی راگەیاند ” بەیاوەری سەرۆكی شارەوانی رواندز، لەسەردانێكی مەیدانیدا بەدواداچوونمان بۆ زێدڕۆییەكانی تەنیشتە شەقامەكانی سەنتەری قەزای ڕواندز كرد و جەختمان لە لادانی ئەم زێدەڕۆیی سەر شەقام و پیادەڕۆییەكان و ئاوبەری ئاوەڕۆكان كردەوە”.
گووتیشی ” هیوادارین هاوڵاتییانی قەزاكەمان پابەندی ڕێنماییەكانی شارەوانیی بن، تا بەیەكەوە جوانی شار و بەرژەوندیی گشتی بپارێزین.