بەبۆنەی 18مین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای ڕۆشنبیری و هونەری و ڕاگەیاندنی زاری کرمانجی لە سۆران، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوبەر و کارمەند و ستاڤی دەزگا دەکەین، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
دەزگای زاری کرمانجی لە دەستپێکی کارەکانی توانی بۆشایی ڕاگەیاندن لە ناوچەکە پڕ بکاتەوەو یەکێک بێت لە باشترین زەمینەی پێگەیاندنی توانا هونەری و ڕۆشنبیرییەکان و چەندین ڕاگەیاندکاری بەرچاوی پێگەیاند کە ئەمڕۆ لە بواری ڕاگەیاندن لەسەر ئاستی کوردستان لە لوتکەدان.
زاری کرمانجی بەبێ جیاوازی کار لەسەر زۆر بواری جیاواز دەکات بەتایبەتی بواری تەندروستی و پەروەردەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەمیشە دەنگێکی بێ لایەن و لەبەرەی جەماوەر و چاکسازی و دژی گەندەڵی بووە، بۆ ئێمەش وەک کەرتی گەشتوگوزار دەستپێشخەربوونەو هاوکار و هەماهەنگی کارو چاڵاکیەکانمانن.
جارێکی دیکە هیوای سەرکەوتن بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەزگا دەخوازین و دووپاتی پاڵپشتی و هاوکاری خۆمان دەکەینەوە و جەخت لەسەر پەیوەندی پتەوی نێوانمان دەکەینەوە.
فیصل صادق توفیق
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران