بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەزگای زاری كرمانجی بەناوی خۆم وەك نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران و بەناوی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە هەر چوار قەزا گەرمترین پیرۆبایتان ئاراستە دەكەین.
ئێمە مامۆستایانی وانەبێژ ڕۆڵی دەزگای زاری كرمانجی بەرز دەنرخێنین كە هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆز بووە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ چ لە گەیاندنی داواكاری و كەم و كوریەكانیان بێت چ لە بەدواداچوون لە دابینكردنی شایستەكانیان، بۆیە ئێمە ڕۆڵی ئەم دەزگایە بەرزدەنرخێنین و جێگای شانازیمانن، هیوادارین سەربەرز و سەركەوتووبن.
م. حسن هاشم باڵەكی
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران
19 / 6 / 2023 دووشەممە