بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بابەت پیرۆزبایی
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری کرمانجی، گرووپی شاخەوانی پاشای گەورە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەند و میدیاکارانی دەزگای زاری کرمانجی دەکات.
زاری کرمانجی، وەک دەزگایەکی دامەزراوەی میدیایی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیاندنی پەیامی میدیایی بە شێوەیەکی دروست بە سەرجەم چین و توێژەکان، زاری کرمانجی بوویتە ئامرازێک بۆ ناساندنی کار و چالاکییەکانی گرووپ و ڕێکخراوە ژینگەی و شاخەوانیەکان.
هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پاشای گەورەی ڕواندز
١٨ ی حوزەیران ی 2023