زاری کرمانجی – سۆران :
لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژدا سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونە قوربانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیووز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 17 ی حوزەیرانی 2023، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران لە هەنگی مەرزی، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە نزیک گوندی (دزاوەر) لە ناوچەی سنووری نەوسوود کردووە، لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی (سادق و سەبوور) کە دانیشتووی گوندەکەن گیانیان لەدەستدا.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە، ڕۆژێک بەر لەو ڕووداوە، کۆڵبەرێکی تری دانیشتووی شاری پاوە بە ناوی (فەرزاد ئیمامی) تەمەن 35 ساڵ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بە سەختی بریندار کراوە.
بە پێی ئاماری قوربانییانی ساڵی ڕابردوو، 234 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان، بە هۆکاری تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و تەقینەوەی مین و ڕووداوە سروشتییەکان گیانیان لە دەست داوە .