زاری كرمانجی-سۆران
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان / سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمڕۆ یەكشەممە 18-6-2023 بەهاوكاری رێكخراوی UNHCR هەستاین بە پێشكەشكردنی سمینارێك، لە لایەن رێپێدراوی بەڕێوەبەرایەتیمان ” رەبیع ئەسعەد وەسمان ” لە ژێر ناونیشانی (خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان توندووتیژی و مەترسی چەكی بێ مۆڵەت) بۆ ئاوارەكانی كەمپی حامیە”.
بەهۆی خراپی باردۆخی وڵاتەكانیان لە ساڵانی رابردوو، چەندین خێزانی ئاوارەی ناوچەكانی عێراق و سوریا و توركیا، ڕوویان لە شاروو شارۆچكەكانی سنووری ئیدارەی سۆران كردەوەو بەشێك لەو ئاوارانە لە كەمپەكانی سنوورەكە نیشەجێ كراون و بەپێی توانا هاوكاریان دەكرێت و خول و سمیناری هۆشیار كردنەوەشیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
