زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت ” داوامان كردەوە سیانەی ئەو بیرانە بكەین لە سنوورەكەمان كە ئاستی ئاویان رووی لە دابەزین كردەووە.
تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی: ” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 29 بیری ئیرتیوازی هەیە، ئەمەش كاریگەری باشیان هەبووە، بۆ رووبەڕوبوونەوەی گرفتی كەمئاوی، بەڵام بەشێك لەو بیرانە ئاستی ئاویان دابەزیووە، بەتایبەت لە سنووری قەزای سیدەكان، ناحیەی دیانا، ناحیەی خەلیفان، هەروەها هەندێ لە سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەش روویان لە وشكبوون كردووە”.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا ” داوای گوژمەیەكمان كردەوە بۆ سیانەكردنی ئەو بیرانەی ئاستی ئاوەكەیان رووی لە دابەزین كردووە، بە دەستكرای كردنیان ئاستی ئاوەكەیان باشتر دەبێت.