زاری كرمانجی-سۆران
دەزگای زاری كرمانجی بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری، لە 19-6-2005 دامەزراوە، خۆی دەبینێتەوە لە (هەفتەنامە، رادیۆ، ماڵپەڕ، كتێبخانە، هۆڵی سمینار و خوڵەكان، پەیج و تۆڕەئەلیكترۆنییەكان) لەماوەی 18 ساڵی دامەزراندنی وەك قوتابخانەیەك، چەندان كادری راگەیاندنی پێگەیاندووە، بەكردار سەلماندویەتی كە خزمەتێكی بەرچاو لە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری پێشكەش بە خەڵكی دەڤەرەكە بكات، تاكە دەزگای رۆشنبیری راگەیاندنە لە سنووری قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز، سیدەكان) واتە لە سنووری حاجی ئۆمەران تا شەقڵاوە و پیرمام خزمەت بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری دەكات”.
سەرەڕایی دروستبوونی قەیرانەكان و چەند گرفتێك بە هۆیەوە 11 مانگ راگیرانی مووچەو مینحەی دەزگای زاری كرمانجی، كەچی بەڕێوەبەرو كارمەندانی بەردەوام بوون لە خزمەتكردن و نەیان هێشت كاریگەری بكاتە سەر كارو چالاكییەكانی ئەو دەزگایە”.
سبەی دووشەممە 19-6-2023 هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای زاری كرمانجی، ئەگەرچی ساڵانە بە چەند چالاكی جۆر بەجۆر یادی ئەم دەزگایە بەرزڕادەگیرا، بەڵام ئەمساڵ بەبێ چالاكی یادەكە بەڕێ دەكەین و تەنها پێشوازی لە میوانان دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەك هەمیشە بەردەوام دەبین لەسەر كارو چالاكییەكانمان و خزمەتكردن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

































































