مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: لە ماوەی رابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و بەتایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بریاریدا بە ڕێژەی ٪١٥ داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكات، بەهۆی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو، هاووڵاتییان بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە پێشوازیان لەو بریارە كرد و لە ئێستادا بە بەردەوامی هاوبەشانی ئاو سەردانی فەرمانگەی ئاو دەكەن بە مەبەستی دانەوەی قەرزی ئاو.
مەجروم دینۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، گوتیشی: ٪٩٠ دانیشتووانی سنووری قەزای مێرگەسۆر پێوەری ئاویان بەستووە و پابەندن بە گەڕانەوەی پارەی ئاو.