پشتیوان كەریم – سۆران:
نەوت فرۆشێكی قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا بەجێگیری ماوەتەوە.
مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕە 160 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی مووسڵ 150 هەزار دینارە، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 750 دینار دەفرۆشرێت لە بازاڕەكاندا.
مەغدید ئۆمەراوەی، باس لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت دەكات و دەڵێ: ساڵی پار لەم مانگەدا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بە 275بۆ 280 بوو.
ئۆمەراوەیی، روونیشیکردەوە: لە ئێستادا بەهۆی نەهاتنی نەوت لە ناوەراست و خوارووی عێراق بۆ بازاڕەکانی هەرێم وایکردووە نرخی نەوت بەجێگیری بمێنێتەوە لە ئەگەری هاتنی نەوتیش پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت زیاتر روو لە دابەزین بکات .