مههدى محهممهد – زارى كرمانجى :
دوای حەوت ساڵ لە تێکچوونی پەیوەندی نێوانیان، بە نێوانگیریی دەوڵەتی چین، لە چوارچێوەی هەنگاوێکی دیکەی ئاشتبوونەوە، وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی تاران ی کرد و لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەی پێشوازی لێکرا.
دوای چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە و لەدوا ساتەکانی سەردانەکە، وێنەیەکی قاسم سولێمانی خەریک بوو کۆتایی بە هەنگاوی ئاشتییانەی نێوان هەر دوو وڵات بهێنێت.
چەند خولەکێک بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی نێوان شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعوود، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودیە و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاییان هاوتا ئێرانییەکەی لە تاران. شوێنی کۆنگرەکە گواسترایەوە، هۆکارەکەشی هەر وەکوو بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی بەشداربووی کۆنگرەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، بوونی وێنەیەکی قاسم سولێمانی بووە لە نزیک شوێنی کۆنگرەکە، بۆیە شازادەی سعوودییە ڕەتی کردووەتەوە کە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لە نزیک وێنەی سولێمانی ئەنجام بدات.
گواستنەوەی شوێنی کۆنگرەکە، دەنگدانەوەی فراوانی لەناو سۆشیاڵ میدیای ئێراندا بەدوادا هات، بۆیە هەر زوو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونکردنەوەی دا و ڕەتی کردەوە گۆڕانکارییەکە پەیوەندیی بە وێنەی قاسم سولەیمانییەوە هەبووبێت و گوتی “بەهۆی کێشەی هونەرییەوە بووە”.