پشتیوان کەریم-سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران لەگەڵ دوێنێ بەجێگیری ماوەتەوە، هاوکات هەر ئۆنسەیەکی زێڕیش بە 1956 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 472 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 433 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 413 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 354 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.