سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەھۆی کۆچی دوایی (شێخ عەدنان نەقشبەندی) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان