مههدى محهممهد – زارى كرمانجى :
ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز پارێزگای ئۆتاری باکووری هیندستان ی گرتووەتەوە و تا ئێستا نزیکەی 100 کەس گیانیان لە دەست داوە و شارەزایانی کەشناسیش هۆشداری دەدەن ئەگەر ئەو شەپۆلە گەرمایە درێژە بکێشیت کارەساتی مرۆیی دروست دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هیندستان، بەرزی پلەی گەرمای پارێزگای ناوبراوی بە 42.2 پلە دیار کردووە و پێی وایە ئەو ڕێژەیە لە سەرووی پلەی گەرمای وەرزییەوەیە.
هاوکات بە پێی ئاماری نەخۆشخانەکانی ناوچەی ئۆتار پرادێش و بیهار تا ئێستا 98 کەس گیانیان لە دەست داوە و پزيشكانى ئهو ناوچهيه داواکارن لە دەوڵەت ڕێکاری توند بگرێتهبهر بۆ نەهاتنە دەرەوەی کەسانی تەمەن سەرووی 60 ساڵی لە ماڵەکانیان، بۆ ئەوەی ڕێژەی قوربانیان زیاتر نەبێت.
جگە لە هیندستان، پلەکانی گەرما لە هەر یەک لە وڵاتانی تایلەند و ڤێتنام و فلیپین و بەنگلادیش ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە.
لە هیندستان ساڵانە لە وەرزی هاویندا، پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرز دەبێتەوە و بە هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی دەبنە قوربانی، تەنیا لە ساڵی 2015 ڕێژەی ئەو کەسانەی بە هۆی بەرزی پلەکانی گەرما گیانیان لە دەستدا 335 کەس بوو.