زاری كرمانجی-سمیلان:
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، دەستكراوە بە درووستكردنی رێگا بۆ رەز و باخەكانی گوندی گەزنە.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” پڕۆژەی دروست کردنی ڕێگای رەز و باغەکانی گوندی گەزنە، لە ناحیەی سمیلان سەر بە قەزای چۆمان، بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیمان و لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت”.
گووتیشی: ” بە تەواو كردنی پڕۆژەكە ئاسانكاری زۆر بۆ جوتیاران و خاوەن رەز و باخەكانی ئەم گوندە درووست دەبێت، كە بە شێوەیەكی ئاسانتر بە بەربوومەكەیان بگەن”.