پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە راگەندراوێكدا سەبارەت بە پاسپۆرتە دەرچووەكانی نوسینگەی یەك و دوو و نوسینگەی پاسپۆرتی كۆیە و نوسینگەی پاسپۆرتی ئیدارەی سۆران، دەڵێ:” ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە كە مامەڵەی پاسپۆرتیان كردووە، سەرجەم پاسپۆرتەكان دەرچوونە و بەزووترین كات سەردان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن.
ئاماژەبەوەشدراوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا سیستەمی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە دەبێتە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی، كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 3ی دوای نیوەڕۆ، دەتوانن سەردانی نوسینگەكان بكەن بۆ وەرگرتنەوە پاسپۆرتەكەیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە نووسینگەی دووی پاسپۆرت تا ڕێكەوتی (١٤/٠٥/٢٠٢٣) پاسپۆرتەكانیان دەرچوونە، لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو كاتژمێر 6ی ئێوارە پاسپۆرتی هاووڵاتییان دەدرێتەوە، هەروەها نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، تا ڕێكەوتی (٠٥/٠٤/٢٠٢٣) پاسپۆرتەكانیان دەرچوونە لە كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 3ی دوای نیوەڕۆ پاسپۆرتەكانیان دەدرێتەوە، هەروەها لە نووسینگەی پاسپۆرتی كۆیەش ئەوهاووڵاتیانەی كە مامەڵەی پاسپۆرتیان كردووە تا ڕێكەوتی (٠١/٠٥/٢٠٢٣) پاسپۆرتەكانیان دەرچوونە، بەزووترین كات سەردان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان، كاتی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر لە كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 3ی دوای نیوەڕۆ دەدرێتەوە”.