مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری كشتووكاڵی مێرگەسۆر، ڕایدەگەینێت، لە سنووری مێرگەسۆر، نزیكەی 100 پڕۆژەی پەلەوەریمان هەیە، بەپێی كۆتا سەر ژمێریمان نزیكەی ٪٣٠ گۆشتی سپی سنووری پارێگای هەولێر لە رێگەی ئەو پڕۆژە پەلەوەریانە دابین دەكرد، بەڵام ئێستا ناتوانین ئەو رێژەیە بەرهەم بهێنین، چونكە بەهۆی شێواوی بازاڕ و نەبوونی سیاسەتێكی روون بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی و هەندێكجاریش كێشەی ناردنە خوارەوەی عێراق تێدەكەوێت، بۆیە لە ئێستادا زۆربەی خاوەن پڕۆژەكان تووشی زەرەر هاتوون .
محەمەد رەشید، بەڕێوەبەری بنكەی كشتووكاڵی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا رێژەیەكی باش لە پێداویستی خۆمان بەرهەم دەهێنین، لە رووی سامانی ئاژەڵیەوە بەو پێیەی دوو پڕۆژەی گەورەی شیرەمەنی لە سنوورەكەمان هەن، وەكو كارگەی زۆم و رامی فارم لە باڵندا و بەم هۆیەش هەلی كار بۆ نزیكەی ٣٠٠ كەس، دروست بووە كە پێكهاتووە لە كرێكاران و ئەندازیاری كشتوكاڵی و پزیشكی ڤێتەرنەری كار دەكەن.
بەڕێوەبەری بنكەی كشتووكاڵی مێرگەسۆر، گوتیشی:” پڕۆژەی زۆم كە ماوەیەك لەمەو بەر كراوە لە دەڤەری بارزان لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەرفەتێكی باش دەڕەخسێنێت بۆ ئاژەڵدارەكان كە بێ ئەوە خەمی بەبازاڕ كردنی بەرهەمی شیرەكانیان هەبێت دەتوانن شیرەكانیان بدەنە ئەو كارگەیە و نزیكەی ١٢ بنكەی كارگەی زۆم لە نزیكی گوندەكان هەن و بە بەردەوامیش لە زیاد بووندان، ئەو بنكانە و هەموو ئەو هەوڵانەش بە پاڵپشتی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی بووە، بەبەردەوامی یارمەتی دەر و پاڵپشتی خەڵكی ناوچەكە بووە”.