زاری كرمانجی- سۆران
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆرن، بۆ زیاتر هۆشیاری خەڵك و خۆپارێزی له نەخۆشی تای خوێن بهربوون خولێك بۆ گۆشت فرۆشان و كۆشتارگەی سۆران دەكاتەوە.
مینا تەها، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بەیانی كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، خولی خۆپارێزی لە نەخوشی تای خوێنبەربوون بەڕێوە دەبات، بە بەشداری خاون كوشتارگەو گۆشتفرۆشانی سنوورەكە”.
گووتیشی ” خولەكە یەك رۆژ دەخایەنێـت و دكتۆر محەمەد، لەم خولەدا بەشدارە بۆ گەیاندنی رێنماییەكانی خۆپارێزی.