زاری کرمانجی – سۆران :
کاتژمێر 4 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 17 ی حوزەیرانی 2023، لە ناوچەی حەشەدۆڵ ی بناری کوساڵان ی مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەڕێکی سەخت لە نێوان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی ڕوویدا. بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕۆژهەڵات، ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی (ڕزگار تەبیرە) کوژراوە و دوو ئەندامی تری پاسداران بریندار بوونە. دوای شەڕەکە هێزێكى تايبهتى سوپای پاسداران و هەلیکۆپتەری جەنگی و فریاگوزاری لە شاری سنەوە بەرەو شوێنی شەڕەکە جووڵەی پێکراوە.