ماوەی 5 رۆژە وەزیری ناوخۆیی كوردستان لە ئەمریكا و كۆمەڵیك دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وەڵاتە ئەنجام داوە، ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند ” خۆمان تەرخان كردووە بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسییەت، لە هەرێمی كوردستان هیچ كەسێك بەهۆی جیاوازیی سیاسییەوە لە گرتووخانەدا نییە.”
ئەمڕۆ شەموو 17-6-2023، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی هەرێمی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئینستیتیوتی ئەمەریكا بۆ ئاشتی لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا، رایگەیاند “خۆمان تەرخان كردووە بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسییەت، لە هەرێمی كوردستان هیچ كەسێك بەهۆی جیاوازیی سیاسییەوە لە گرتووخانەدا نییە.”
زیاتر روونیكردەوە ” لە رووی ئازادیی رادەربڕینەوە، لە هەرێمی كوردستان باشترین دۆخ بۆ تێكڕای هاووڵاتییان بێ جیاوازی دەستەبەر كراوە و هیچ كەسێك لەسەر بۆچوونەكانی ناكرێتە ئامانج و شانازی دەكەین كە كەس لەسەر جیاوازیی بۆچوونە سیاسییەكانی لە گرتووخانەدا نییە”.
وەزیری اوخۆی هەرێمی كوردستان گووتیشی” خەڵك مافی هەیە قسە لەسەر هەموو شتێك بكات، چ لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی، ئابووری، یان هەر بوارێكی تر”.