ژیمانی دری
پەندێكی رەسەنی كوردی و واتا دار بە ئەنقەست نەبووە كە دەلێن ‘ساڵ بەساڵ خوزگەم بەپار’ نەكلتوور نە زمان نە ئەخلاق نە روشنبیری ھیچ شتێك لەمانە لەناوی گەنجی سەردەم نابینرێ ئایا ھوكارەكەی سوشیال میدیایە؟
لە ھەر وڵاتێكدا تەكنەلوژیا پێشدەكەوێت و زیاتر سودی لێ دەبینرێت لە بواری جیا جیا بەشێوازێكی جودا سودی لێدەبیندرێت كە ھەر لە ناوەكەیدا بەمانای پیشە و زانست دێت.
یٔایا لە كوردستانیش بەھەمان شێوەیە؟
وا خەریكە گەنجانمان دەكەونە چالێكی بێ ئاگایی ھەرچی كاری بەدرەوشتی و بێ سودە لەم سوشیال میدیایە ئەنجام دەدرێت بۆ بەناوبانگ بوون بۆ زیاتر لایك و كومێنت و ڤیو خەریكە یەكتریش دەكوژن بەتایبەت ئەوانەی ٨—١٩لەو تەمەنەدان كوڕی ھەرزەكار كە ھێشتان بەمناڵ ناوی دەبردرێت لە تیكتوك ھەرچی پێی خوشە پوستی كردوە كچی ھەرزەكار و خوێن گەرم ھەستاوە بە پوست كردنی بەشێكی جەستەی پەیوەندیدان دانان لەگەڵ چەندان كوڕ و پیاو بەمانای خوشەویستی و ھاوسەرگیری كە جگە لە حەزێكی كاتی ھیچی تر نیە!
دانانی ئەكاونت بەناوی جودا جودا رابواردن و ھەرەشەكردن بە یەكتری ھوكارەكانی بڵاووبونەوەی ئەم دوخە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانێك كە منداڵی ھەیە ھێشتا تەمەنی نە گەیشتووەتە ١٥ ساڵی تەلەفونی لەدەستە ئەنتەرنێتی بەردەوامی ھەیە لێت پرسیوە چیدەكات و چون بەكاری دەھێنێت؟
بە بیانووی خوێندن تا كاتژمێر ٣ شەو بە رابواردن و پوستی بێمانا كاتیان دەبەنە سەر، ھوكارێكی تریش نەبوونی سێكتەری هۆشیاری لەلایەن حكوومەتەوە، كە ھەر منداڵێك بە ویستی خۆی چهندین ئەكاونت دادەنێت و چی بوێت تەماشای دەكات.
نەبوونی سیستەمێكی پەروەردەیی گونجاو بۆ كۆمەڵگە، كە منداڵ بتوانێت لەرێی قوتابخانەشەوە شتێك فێربێت تەنیا سیستەمێكە وەك رۆبۆت كاری پێدەكرێت بەبێی ھەبوونی حەز لەسەریەوە، نەبوونی سنوورێك بو ئەم ئامێرە ئەلیكترونیانە واتە بەھەر نرخێك و ھەر كەسێك دەفروشرێت لە بازاڕدا.
دەرەنجامی ھەموو ئەمانە دەبێتە ھوی ئەوەی كە گەنجێك حەیاو شكۆیی لەناو بنەماڵەدا بشكێت و تووشی ھەزارەھا كێشەی كومەڵایەتی ببێتەوە، جیلێك پێ بگات كە ھیچ لە كلتوور و دابونەریتی رەسەنایەتی خوی نەزانێت وە ھیچ ھەستێكی نەبێت بەرامبەر بە نیشتیمان” جیلێك كە ھەر بوو بە ١٥ساڵانێك واز لە خوێندن بێنێ بەدوای تێكدانی كومەلگەوە بێت بەلای ھیچ شتێكی باشیش نەڕوات، جیلێك بێجگە لە زمانی توندڕەویی ھیچی تر لە ژیان نەزانن بێ ئاگایی لە رێزگرتن و پێگە، جیلێك ھیچ لە بەھاو بنەما یئایینیەكان تێنەگەن ھەر نەشزانن لەسەر چ دینێكن و بێ رێزی كردن بە ئایینەكان و قبوڵنەكردنی یەكتری.
ئایا وڵات بەرەو لەناو چوون ناچێت بەم گەنجانە كە پێیان دەوترێت ئێوە داھاتوی وڵاتن؟!
ڤیدۆیەكی وروژێنەر زیاتر لایكی بۆدەچێت لە ڤیدۆیەكی سود بەخش، پوستی كچە مۆدێلێك زیاتر لایكی بۆدەچێت لە كچێكی سەركەوتوو و سودبەخش، ئەوانە ئارەزوویان چییە دەیانەوێ چ شتێك زوربێت و ئەوان بینەری بن؟
خێزانی بەرێز ئەگەر باوكت یان دایكت یان خوشك و برای گەورەت لە ماڵەوە ئاگاداری منداڵەكانتان بن لە كاتی وەرگرتنی نمرەی منداڵەكانتاندا بە دیاری ئایپاد و موبایل مەكڕن سێ كتێبی بۆبكڕن با لە ھاوین و وەرزی پشوو بخوێنێتەوە باشترە، ئەگەر ھەر دەیكڕن ناوە ناوە سەیریان بكەن، بزانن چ شتێك بەكاردەھێنن یان بەخۆت كاتی هێلەكەی بو دابنێ، شتانی سود بەخشی پێ نیشان بدە، دوای كە منداڵەكانتان تووشی ھەڵە بوون پەشیمانی دادیان نابێ.
یٔیتر پێویستە تاكی گەنج لە مەترسیداربوونی بارودوخەكە ئاگاداربكرێتەوە ھەر لەسەرەتای تەمەنیاندا فێرە خودئاگایی بكرێن، ببنە كەسانێكی سود بەخش، بۆ خویان و دەوروبەر و وڵاتییان ئەو بەھانەیە كە دەلێن حكوومەت خەونی گەنجی لەناوبردووە بیركردنەوەی هەڵەیە بەڵكوو ئەگەری ئەم گرفتانەن:
یٔایا حكوومەت دەلێت ” بڕۆ سەیری ڤیدۆیە نەشیاوەكان بكەن، كە دوورن لە ھەموو بەھا ئەخلاقییەكان؟
ئایا حكوومەت رێگرە لە ئەنجامدانی كارێكی دەستی و كردنی ھەر ئیشێك و بڵاوكردنەوەی لە سوشیال میدیا؟
ئایا حكوومەت دەڵێت بڕو رەگەزت بگۆڕە و بە ناشرینترین شێوە دەربكەوێ لە سوشیال میدیا ؟
خەتای كێیە؟
هەرچەندە سەد لە سەد ناڵێن حكوومەت ھەموو كارێكی باشی ئەنجام داوە بۆ گەنج، بەڵام ناكرێت بیانوش بۆ ژیانێكی تەندروست بێنینەوە. ئەگەر ھەر خێزانێك لە ماڵەكەی خۆیدا ھوشیارببێتەوە ئەوا بەرەو كۆمەڵگایەكی رۆشنبیرتر دەڕۆین، چونكە ھەر تاكێك دەتوانێت چەندانی تر ئاگادار بكاتەوە، بۆ ھەر تاكێكی گەنج تۆ لە دونیایەكی كاتیدا دەژیت، كە ھەمیشە مردن چاوەڕێمانە بیرێك لە داھاتووت بكەوە دەست بكە بە ژیان كردن و ھەوڵدان بۆ دونیایەكەی تر و دروستكردنی خەون و ئاواتی گەورە و ھەوڵدان بۆ پێشكەوتن بە رێگایەكی دروست و فێربوون و وەرگرتنی زانیاری بە شێوازێكی راست و دروست، گەیاندنیان بە دەوروبەر.
“دوونیایهك كە تاقیكردنەوە بێت بۆچی ھەوڵی قوپیە بدەیت”