زاری كرمانجی-سۆران:
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بایەخی زۆری بە كەرتی رێگاوبان داوە، ، ئەوەش ئومێدو هیوای زۆری بە دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەخشیووە.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاكردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بایەخی زۆری بە كەرتی رێگاوبان داوە، ئەوەش ئومێدو هیوای زیاتری بە دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەخشیووە، كە لە زۆربەی گەڕەك و شەقامەكانی ناو شارو شارۆچكەو رێگاوبانەكانی دەرەوەی شارەكان پڕۆژەی چاككردن و قیڕكردنی رێگاكان لە واری جێبەجێكردنن”.
گووتیشی: ” زۆربەی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی سنوورەكەمان گوژمەكەیان لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تەرخانكراوە، بەشێكیشیان گوژمەكەیان لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە، گەشبینیشین بۆ داهاتوو پڕۆژەی زیاتر ئەنجام بدرێن و ئاسۆیەكی روونمان لەبەردەم دایە”.