زاری كرمانجی- سۆران
پزیشكێكی نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری، چەند رێنماییەك دەدات، بۆ ئەوەی پێستتان لە زوو چرچ و لۆچی بوون بپارێزن.
د. لەرین عوسمان، پزیشكی نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری، دەڵێت” لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن پێست گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەرە و چرچ و لۆچی و تێكچوون دەچێت ئەگەر زوو خزمەتی نەكەیت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی خانمان زیاتر تووشی دڵەڕاوكێ بن، چونكە دەیانەوێت هەرچۆنێك بێت هەوڵبدەن رێگە لە چرچی دەموچاویان بگرن، بۆ ئەوەی لەم كێشەیە رزگارتان بێت پێویستە ماسكی سروشتی بەكاربهێنن بەتایبەتی زەیت، باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێست لە چرچی و تێكچوون بپارێزیت، زەیتی زەیتوون باشترین جۆری زەیتە و دەتوانیت پێستی روخسارت پێ چەور بكەیت و مەساجی پێبكەیت بەشێوەیەكی دروست بۆ ئەوەی پێستی روخسارت توند بێتەوە لە شلبوونەوە و چرچی پارێزراو بێت، رۆژانە 5 خولەك بەكارهێنانی ئەم ماسكە و مەساج پێكردنی هەست بە كاریگەرییەكی خێرا دەكەیت و بە تەواوی گۆڕانكارییەكان لە رووخسارتدا هەست پێدەكەیت.
دەشڵێت”ئەنەناسی وشككراو یەكێكی ترە لە پێكهاتە بەسوودەكان، دەتوانیت بیدەیت لە روخسارت، بۆ ماوەی 10-15 خولەك و دواتر بە ئاو بشۆیت، كاریگەرییەكی باشی هەیە و دژی چەورییە، هەروەها سپێنەی هێلكە باشترین و بەسوودترین جۆری ماسكە دژی چرچبوو، پەڵە، زیپكە و رەشبوونی پێست، چونكە زۆرترین ڤیتامینی تێدایە و دەتوانیت ئاوی لیمۆی لەگەڵ بەكاربهێنیت.