عوسمان بایدەمیر: دوای ئەم بڕیارە، چیتر ناتوانرێت کەس لەسەر بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزا بدرێت
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی لە نێو پەرلەمانی تورکیا ناوی کوردستان ی هێنا و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لێ دەپرسێت کوردستان لە کوێیە؟ ئەویش دەست دەخاتە سەردڵی و بە دەنگێکی بەرزەوە دەڵێت ئەوەتا کوردستان لێرەیە.
پەرلەمانی تورکیا، لە سەر ئەم هەڵوێستە عوسمان بایدەمیر ی پهرلهمانتارى هەدەپە به بڕى سێ ههزار و سهد دۆلارى ئهمهريكى سزا دا و دواتر بایدەمیر بە ناچاری تورکیای بەرەو وڵاتانی ئەوروپا جێهێشت.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، دوای شەش ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەو ڕووداوە بڕیاری دا کە مافی ئازادی ڕادەربڕینی بایدەمیر پێشێل کراوە و تورکیای بە بڕی 16 هەزار یۆرۆ سزادا.
لەمبارەیەوە عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەبارەت بە دۆسیەکەی دەربڕی و بە بڕیارەکەی مێژوویی ناوبردو گووتی : “لە تورکیا، لە کوردستان، خەڵکێکی زۆر لە لایەن دادگاکانەوە دادگایی کراون، سزا دراون، ئەشکەنجە دراون، لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و سزای قورسی دارایی دراون لەسەر بەکارهێنانی وشەی کوردستان.”
گوتیشی : “ددانپێدانەنان بە کوردستان لە پەرلەمانی تورکیا تەنیا پێشێلکردنی مافی قسەکردن نەبوو، بەڵکوو نکۆڵی کڕن بوو لە 40 ملیۆن کورد.”
بایدەمیر ئەوەش دەڵێ : “بە بۆچوونی من چیتر ناتوانرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە لە هەموو باکووری کوردستان، لە تورکیا کەسێک بەهۆی ناوی کوردستان دادگایی بکرێت و سزا بدرێت. چونکە بڕیاری ئەوروپا وەک بڕیاری باڵای تورکیا وایە و دەبێت هەموو دادگا و خەڵک ڕێز لەم بڕیارە بگرن.”