پشتیوان كەریم- سۆران:
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، رایدەگەینێت، دوای دانانی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەپارێزگاكان، لە مەودووا لە ئیدارە سەربەخۆكانیش دادەنرێت، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆیە و لە داهاتوو سنوورەكەشمان دەگرێتەوە .
عەقید موحسین تەحسین، گووتەبێژی هاتووچۆی سۆران، جەختی لەوەشكردەوە:” دوای بەكۆتاهاتنی كارەكانیان لە پارێزگای هەولێر، تیمێكی تایبەت بەدانانی كامێرای خاڵ بۆخاڵ سەردانی ئیدارەی سۆران دەكەن، بەپێی شوێن و شەقامەكان كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەندرێت .
گووتیشی:” بڕیارەكە دەرچووە، هەر بڕیارێكیش لەوەزارەتی ناوەخۆ دەربچێت بە دڵنیایەوە دەخرێتە واری جێبەجێ كردن”.