پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەمە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بوونەوەی زیاتری تۆمارکرد بەراورد بەهەفتەی رابردوو، بەمەش گۆڕانکاری بەسەر کۆیی نرخەکانی دراودا هاتووە .
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 147,300 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن و 850 تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 370 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 6,000 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,000 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.