زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە سنووری ئیدارەی سۆران، سەدان خاوەن پێداویستی نابینا و كەم بینا مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، ناوی ژمارەیەكیش بەرزكراوەتەوە بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ببنە خاوەن مووچە.
لەمبارەوە زیرەك قادر، بەرپرسی بەشی كەمئەندامان، لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان هەرچوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) لە خۆدەگرێت، لە سنووری ئەو شارو شارۆچكانە 752 كەسی نابیاناو كەم بینا، مانگانە مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن”.
گووتیشی: ” جگەلەوانەش ناوی ژمارەیەكی دیكەی ئەو جۆرە خاوەن پێداویستیانە لەلامان تۆمار كراون و بەرزكراونەتەوە.