سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ” لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێت”.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی کاروباری بەریتانی – عێراقی، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند” لە چەند رۆژی داهاتوودا بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەیەکی گرنگ و نوێی وەبەرهێنان رادەگەیەندرێت کە ئاراستە دەکرێت بۆ جیهانی دەرەوە، بۆ ئەوەی ببێتە هۆکارێک کە هەرێمی کوردستان بە جیهانی دەرەوە بناسێندرێت و زیاتر کاری وەبەرهینانی تێدا بکرێت”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند ” ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا ببێتە شوێنێکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە وەبەرهێنەران چاویان لەسەربێت و بتوانن تیایدا وەبەرهێنان ئەنجام بدەن”.