بەهۆی خراپی تەندروستییەوە هونەرمەند ناسری ڕەزازی بڕیایدا واز لەکاری هونەری بەیەکجاری بهێنیت.
دوێنی هەینی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ هونەرمەندی گەورەی کورد ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند ” دەبێت واز لە گۆرانی وتن بێنم و بە گووتەی پزیشکەکانم ئیتر نابێت گۆرانی بڵێم چونکە دۆخی تەندروستیم باش نییە”.
ناسر ڕەزازی خاوەن دەیان ئەلبوومی گۆرانییەو لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە شاری سنە هاتۆتە دونیاوە، یەکێک لە گۆرانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت.
هونەرمەند ناسری رەزازی لە شاری سنە دەستی بە گۆرانی گووتن کردووە. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تا لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بەردەوامی بە کاری هونەری داوە وماوەی چەند ساڵێکە چۆتە دەروەی وڵات.