زاری كرمانجی-سۆران
لە پێناو نەهێشتنی سەگی بێلانە لە شەقام و کۆڵانەکانی شار، بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سۆران، رۆژانە هەڵدەستن بە کۆکردنەوەیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی تایبەت بە سەگە بێلانەکان، لە پشت ناوچەی پیشەسازی باپشتیان.
ئەو سەگانەی سەر شەقام و كۆڵانەكان، جگە لەوەی دیاردەیەكی ناشارستانییە لە هەمانكاتیشدا زۆرجار دەبنە جێی مەترسی لهسهر پەلاماردانی هاووڵاتییان و داوادەكرێت لەناو شارەكان بگوازرێنەوە.