زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ساڵانە گوژمەیەكی زۆر بۆ كرێی خانوو بینا حكوومییەكان و خوێندنی باڵا خەرج دەكرێت.
لەمبارهوە سیامەند ئیسماعیل، بە ڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بەهۆی ئەوەی تائێستا لە سنووری هەرچوار قەزای ئیدارەی سۆران، ژمارەیەكی زۆری دام و دەزگاگان لە خانوو بینایەی كرێدان، ساڵانە زیاتر لە ملیارێك و 500 ملیۆن دینار، بۆ ئەم مەبەستە خەرج دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” لەو پارەیەی كریی خانوو بیناكان، زۆرترینی بۆ خوێندی باڵایە، كە ساڵانە نزیكەی ملیارێك دینار، بۆ كرێی باڵەخانەو بەشە ناوخۆییەكانی قوتابیان و خانووی مامۆستایان تەرخان دەكرێت”.