پشتیوان کەریم -سۆران :
لەبارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” دۆخی ئێستای کارەبای نیشتمانی کاتییەو ئاسایی دەبێتەوە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، دەشڵێت:” هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاگادار دهكهینهوه، لەم ماوەیەدا گرفتی کەمبوونی کارەبای نیشتیمانی هەبوو، بەهۆی چاککردنەوەو سیانەکردن لە لایان کۆمپانیای دانا غاز، كارهكه لە قۆناغەکانی کۆتایدایه لە رۆژی 17\6\2023 بەرهەم هێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، كارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان دەدرێت”.
روونیشیکردەوە:” ئەم کەمبوونە کاریگەری لە گشت هەرێمی کوردستانی کردووە نەک تەنها ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ ئەوەشدا كارەبای ئیدارەی سۆارن لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە باشترە بەو پێیەی ناوچەكە زۆرترین گوند لەخۆدەگرێت لەسنووری گوندەکانیش مولیدەی ئەهلی نییە و دانیشتووانی پشت بە کارەبای نیشتیمانی دەبەستن.