پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی سۆران:
بەڕێوەبەری ئاوی قەزای ناوەندی سۆران دەڵێت ” ئەگەرچی سەرچاوەی ئاوی سەروچاوەی دیانا رووی لە وشكبووون كردووە، بەڵام بۆ ئەوەی گرفت درووست نەبێت سودمان لە بیرەكانی ئاو لە شوێنەكە وەرگرتووە”.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی :” وشكبونی ئەم سەرچاوەیە تا راددەیەك كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەو پێدانی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە دانیشتووانی گەڕەكەكانی ناحیەی دیانا”.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا ئاشكراشی دەكات ” رەزامەندی یەک ملیار دینارمان وەرگرتووە، بۆ گۆڕینی غەتاسی ئاوی بیرەکان و درێژکردنەوەی بۆڕِی ئاو كە لە شوێنەكە هەن بۆ ئەوەی بتوانین ئاوی پێویست بە هاووڵاتییان بدەین”.