شەهلا رەشید- سۆران
بەپێی بڕیارێكی قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، ئەو شوێنانەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەفرۆشن سزا دەدرێن، بەشێوەیەكی فەرمی ئەم جۆرە جگەرەیە قەدەغەكراوە.
لای خۆیەوە مینا تەها، نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی ئابووری دیانا، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەو جۆرە شتانەی بڕیاری قەدەغەكردنیان بۆ دەردەچێت، وەك لیژنەی ئابووری دەستیان بەسەردا دەگیرێت، یەكێك لەوانەش جگەرەی ئەلكترۆنی جۆری (ڤیب) قەدەغەكراوە”.
گووتیشی ” دوای بڵاوبوونەوەی ئەو رێنماییانە هەر شوێنێك ئەم جۆرە جگەرە ئەلكترۆنیانە بفرۆشێت، سزای ماددی و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەكرێت.