زاری كرمانجی – سۆران:
د. لەرین عوسمان سەعید، پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی پێست و جوانكاری، دەڵێت”دروستبوونی پەڵەی پێست ئەو ماكە قاوەیە یاخود سورەیە، رەنگەكەی تۆخترە لە رەنگی ئاسایی پێست، بە تایبەت لە روخسار، هەروەها چەند هۆكاریشی هەیە لەوانە:
-دوو گیانی
-تیشكی خۆر و بەر خۆركەوتن
-بەكارهێنانی حەبی رێگری لە منداڵبوون
-دوای زیپكە و هەوكردنی پێست
-سترێس و قەلەقی
-بەكارهێنانی هەندێك جۆری حەبی گەشكە
-هۆكاری نادیار و بۆماوەی خێزانی
ئەم پزیشكە جۆرەكانی پەڵەی سەر پێستیش دەخاتەڕوو، ئاشكرای دەكات”دروستبوونی پەڵە لە سەر بەشی یەكەم و دووەمی پێست، باوترین جۆریشی پەڵەی دووگیانی، زیاتر ناوەڕاستی روخسار، نێوچەوان، روومەتەكان، لووت و بەشی سەرەوەی لێو پەڵە دەیانگرێت، بە یەك یان چەند پارچەیەك، پەڵەی زیپكە لە هەموو شوێنێكی زیپكە بە شێوەیەكی پارچە پارچە دروست دەبێت، هەروەها پەڵەی بەرخۆر وەك پەڵەی دووگیانی دروست دەبێت بە یەك پارچە لە هەموو ناوچەكانی روخسار شوێنی بەركەوتنی خۆر.
ئەم پزیشكە دەشڵێت:”بۆ دروست نەبوونی پەڵەی پێست و دووربوون لێی، باشترین و كاریگەرترین شت بەكارهێنانی دژە خۆرە”.