زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
لەم دواییانەدا تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە 45 هەزار گەلەئەستێرەی تێدایە . لەم دواییانەدا نزیکەی ٧٠٠ لەو گەلەئەستێرانە دۆزراونەتەوە و هەندێکیان کۆنترین گەلەئەستێرەکانن کە تا ئێستا چاودێری کراون. ئەم گەلەئەستێرە نوێیانە یارمەتی زانایان دەدەن زیاتر دەربارەی نهێنییەکانی سەرەتای گەردوون بزانن.
بەپێی ماڵپەڕی Business Insider , ئەگەر کاتێکی زۆر بەتاڵت هەبێت، دەتوانیت ٤٥ هەزار گەلەئەستێرەی وێنە نوێیەکەی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب بژمێریت. ئەم وێنەیە بەشێکی زۆر بەناوبانگی ئاسمان نیشان دەدات بە ناوی GOODS , کە بەزۆری فەلەکناسەکان دەچن بۆ چاودێریکردن بۆ لێکۆڵینەوە لە قۆناغەکانی یەکەمی دروستبوونی گەردوون.
پێشتر توێژەران چاودێری ئەم ناوچەیەی ئاسمانیان کردووە، بەڵام ئێستا تەلەسکۆپی بەهێزی جەیمس وێب وردەکارییەکانی ناوچەی GOODSی ئاشکرا کردووە کە پێشتر نەبینراون. کیڤن هاینلاین، لە زانکۆی ئەریزۆنا، سەبارەت بە وێنەکە دەڵێت: پێشتر ئەو گەلەئەستێرە سەرەتاییانەی کە دەمانتوانی بیبینین، لە پەڵەی بچووک دەچوو. بەڵام ئێستا دەتوانین بزانین کە هەندێک لەو گەلەئەستێرانە لە ڕاستیدا تەنێکی درێژکراوەن کە پێکهاتەی بینراویان هەیە .